به ناوی به‌رزه ناوی دانه‌رو دامه‌زرێنه‌رو پێک هێنه‌ری شعور، هه‌ست، سروشت و ئاده‌میزاد
"هه‌ڵوو"
بۆ کاک حه‌سه‌ن ده‌رزی مامۆستای به‌رێز و خۆشه‌ویست
له گه‌ڵ سڵاو و رێز و حورمه‌ت کاکه حه‌سه‌ن گیان، ئه‌مشه‌و دانیشتم وه‌ک شه‌وانی تر نه‌بوو له گه‌ڵ خه‌مه‌کانم به ده‌نگه ناسکه‌که‌ت که دیسان له ناو کامپیتره‌که‌مدا گووڵبژێرم کردوه، چومه ده‌ریای بیره‌وه‌ری قووڵی خۆم له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئیشانه‌ی که له ماوه‌ی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه به به‌سه‌ر هاتی خۆمم ده‌زانی و له گه‌ڵیان مامه‌ڵه‌م ده‌کرد.
له کاتی کرانه‌وه‌ی مه‌کته‌ب من به هۆی نه‌بونی مامۆستای شاره‌زا له بواری ئه‌ندازیاری کاره‌با" مهندسی برق" به داخه‌وه هه‌ر هه‌موی حه‌فتادو دوو سه‌عاتی حه‌وته‌م پڕ بوو که مه‌جالی خورادنی ژه‌مه‌کانیشم به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌که‌وت نه‌بوو که ده‌بوایه به شه‌وانیش که‌لاسی "کنکور"ی منداڵانمان دا بنایه و بۆ به‌ربه‌ره‌کانی زانکۆ ئاماده بونایه که به‌ڕاستی زۆر سه‌ر قاڵی بۆمان به جێ ماوه، که هیوایه‌تمان هه‌ر ئه‌و قوتاقبیانه‌ی کوردن که ده‌بێت له داهاتوو دا بتوانن ئه‌وه‌نده ژماره‌یان زۆر بێت، که هه‌ر کام له‌وان بتوانێت یه‌ک که‌س بۆ زانکۆ و سه‌ربه‌رزی کوردوستان هان بدات.
جا ئێمه ده‌بێت چون بتوانین ده‌وام بێنێن که به ڕای من ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا یه‌ک سات گوێ له گۆرانیه‌کانی گۆرانی بێژه‌کانی کوردوستان بگرین ئه‌دی ماندویی له له‌شدا نامێنێت و ته‌نانه‌ت هانده‌ریش ده‌بێت بۆ خوێندن و تێکۆشان پتر له سه‌رخستنی زانیاری بۆ سبه‌ی که به‌ده‌ستی "خاڵی" له سه‌ر که‌لاسی ده‌رسه‌که ئاماده نه‌بیت به‌ڵکوو به ده‌ستی پڕ، ڕوڵه‌کان چاویان لێت بێت و ئه‌و زه‌وق و بشاشیه له ڕوومه‌تی گه‌شی مامۆستاکه‌ین به‌دی بکرێت که باشتر هان بدرێن بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات.
که به بۆچونی من هه‌موی ئه‌وانه ده‌توانێت ئه‌رکێکی گه‌وره‌تر خاته سه‌رشانی مامۆستایانی بواری هونه‌ر و مۆسیقا و گۆرانی که یه‌ک له‌وانه کاک "حه‌سه‌نی ده‌رزی"ه که هانده‌ر بێت له ڕۆح و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کاندا له هه‌ر بورێکدا وه‌ک " مامۆستای قوتابخانه" که پاڵده‌ر بێت بۆ بوژاندنه‌وی له‌ش و مێشک.
کاک حه‌سه‌ن به‌ڕاستی دیسان سوپاست ده‌که‌م و ماندوو نه‌بونیت پێ ده‌ڵێم که له وڵاتی غه‌ریب و دوور له وه‌ته‌ن بێ وچان خه‌ریکی هه‌وڵ و تێکۆشانی وه‌ک ده‌بیستین که به‌رهه‌می تازه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه که کارێکی سه‌هل و هاسان نیه و ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بات تا بکرێت به‌رهه‌مێکی مۆسیقا و گۆرانی به‌دی بێت ئه‌ویش لای که‌سێک که ناوی "حه‌سه‌ن ده‌رزی" بێت، ده‌بێت بیری زۆر له لاینگران چۆن بۆی بڕوات؟؟؟؟.
له‌مه زیاتر ناموێت کاتت بگرم و داوای لێ بوردنیش ده‌که‌م که زۆر کاته‌کان چه‌ن چرپه‌یه‌ک کاتت ده‌گرم و سوپاس و پێزانینیشم هه‌یه بۆ جه‌نابت که کاتت ته‌رخان ده‌که‌ی بۆ هه‌ڵقوڵاوه‌ی لاینگرێکی ده‌نگه‌که‌ت له کوردوستان و له به‌رزای لوتکه‌ی کێوه به‌رزه‌کانی وڵاتیش ناوت به‌رز ڕاده‌گرێ
برات سه‌لام مه‌ریوان 4/10/1384